بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێکى بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى ههولێر تێیدا ئاماژه بهوه کراوه: "لەشەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیێک لەپێش فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر دروست بوو چەند کەسێک هێرشیان کردبووەسەر گەشتیاران و سەردانیکارانی ئەو شوێنە و زیانیان بەچەند پاس و ئۆتۆمبێلێک گەیاندبوو".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئهوهش ڕوون کراوهتهوه، "لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا گیرایەبەر و 16 تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیرکران و پەڕاویان بۆ ڕێکخراو بەپێی ماددەکانی 477 و 413 لەیاسای سزادان، دەستگیر کراون".
پۆلیسى ههولێر ئاشکراشی کردووه، "هەرکەسێک زیانی بەرکەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکات تاوەکوو ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
پۆلیس دڵنیایی دهدات، "لێرەوەش دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر کە هەرکەسێک تاوان ئەنجام بدات، لەیاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ھێزە ئەمنییەکانی تری شاری هەولێر، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment