بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی وتەکانی هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نوێ بەم شێوەیە: ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ هەموو لایەنهکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان:
ئێمە وەک نەوەی نوێ پێمان باش نییە بەشدار بین لەو کۆبونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، چوونکە بە هیچ شێوەیەک هیچ کێشە و گرفت و داواکارییەکمان نییە، تەنها شت لامان گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. جا ئهگهر ههڵبژاردنهكه:
- فرەبازنەیی بێت یاخود یەک بازنە
- لیستی کراوە بێت یان داخراو
- کۆمسیۆنی عێراق بێت یان هەرێم
- دادوەر بێت یان هەرچی بێت
هەرچی بێت گرنگ نییە، هێندەی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئهنجام بدرێ و كۆمسیۆنێكی سهربهخۆی بێلایهن سهرپهرشتیی بكات. بۆیە هیچ هێزێک پێویست ناکات پاساو بهینێتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و پێویست بە کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکاری ناکات. بەڵكوو ئەوە ئیشی پەرلەمانە و دەتوانن لایەنەکان لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن و یاساکان دەرچوێنن.
Your Comment