عێراق هێشتا بەدەست مەترسیی داعشەوە ڕزگاری نەبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی لە قەرەچۆخ هۆشداریی دا عێراق هێشتا بەدەست مەترسیی داعشەوە ڕزگاری نەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فه‌یسه‌ڵ کارگێری مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوخی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خشی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌پێنج ساڵه‌ داعش له‌رووی سه‌ربازی نه‌ماوه‌ و تێکشکێندران، به‌ڵام به‌شێک له ‌پاشماوه‌کانیان له ‌هه‌ندێک ناوچه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌ و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌، به‌تایبه‌تی له‌شاخێکی وه‌ک قه‌ره‌چوخ .

ناوبراو وتیشی: دوای هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر هاتنی ئه‌و چه‌کدارانه‌، پێویسته‌ هێزه‌کانی حکوومه‌تی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌پلانێکی تۆکمه‌تر و یه‌کگرتووانه‌ کار بۆ له‌ناوبردنی شانه‌ نووستوه‌کانی داعش له ‌سنووره‌که‌ بکه‌ن.

غازی فه‌یسه‌ڵ راشیگه‌یاند: ته‌نیا لایه‌نی سه‌ربازی به‌س نییه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵکوو پێویسته‌ له‌رووی فک رو ئاديۆلۆژیاوه‌ دژیان بوه‌ستین، چوونکه‌ له‌و رووه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان.

ناوبراو پێشیوابوو: بۆئه‌وه‌ی کاربۆ نه‌هێشنی کاریگه‌ری ئه‌و چه‌کدارانه‌ نه‌هێلین و رێگری له‌فکری داعش بکرێت، پێویسته‌ له‌ ڕێگه‌ی کۆڕ و سیمینار و ڕاگه‌یاندنه‌کان خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هۆشیات بکرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت دابڕێژرێت.

News Code 6198

Your Comment

You are replying to: .
captcha