بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: "وێڕای سوپاسم بۆ ئەو کارانەی لەو ماوە کەمەدا ئەنجامتان داوە، داوا لە حەسەن غەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر دەکەین، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم پەرلەمانتارەکانمان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان بکات".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،" سوپاسی هاوپەیمانەکانمان لە رزگاری نیشتیمانی دەکەین، بەو سۆزە نیشتمانییەی هەیانبوو، بەو متمانەیەیان بە بڕیارەکانی من، خودا پاداشتیان بداتەوە، هاوکات سوپاسی تایبەتمان بۆ کوڕە ماممان (جەعفەر سەدر) کە بەربژێری سەربەخۆمان بو بۆ سەرۆکایەتی وەزیران".
هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم هەنگاوە قوربانیدانە لە منەوە لەپێناو گەل و نیشتیمان و رزگاربوونیان لە چارەنووسێکی نادیار کە پێشتر قوربانیمان بۆ دابوو لەپێناو ئازادی عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەرفرازی و سەربەخۆییەکەی".
Your Comment