کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگاى بارزانى، ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ـی حوزەیرانی ۲٠۲۲ موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعوود بارزانی کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێ کرد.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فراکیسۆنى رەوتى سەدر کە بە 73 کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە و دەست لەکار کشانەوەیان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە واژۆ کرا.
Your Comment