بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چوار کاربەدەستی هەسەدەیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە چالاکییەکان لەدژی دزی و بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی لە ڕێکخراوەکانی هەسەدە درێژەی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەمەش هاتووە کە ئەم کەسانە پاش لێپێچینەوە دەدرێنە دادگا.
Your Comment