بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و مهسرووربارزانى، جگه له ئاماده‌بوونى قوبادتاڵهبانى و ژماره‌یه‌ک وه‌زیرى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ریه‌که له مه‌حموود محمد ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و ده‌رباز کۆسره‌ت و ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە دۆخی سلێمانی و ناڕەزایەتیەکانی یەکێتی لە خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانیە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی هەم لەسەر ئاستی حزب، هەم لەسەر ئاستی حکوومەت ڕووی لە هەڵکشان کرد.
Your Comment