بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای رووداوی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕێگای هەولێر-پیرمام تەقیەوە و بووە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییان و زیانی ماددەی لێکەوتووە، پەلامارەکە کردەوەیەکی دیکەی بێباکانەیە دژی هاوڵاتیان".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "پێشتریش وتبوومان، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆ بەناوبژیوانزان نیە، گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت بچەسپێت، گەر ئەنجامدەران ناسراون، بانگیان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن".
Your Comment