بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند: "حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره تۆقاندنێكی هاوڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ راوه‌دونانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری تێكبده‌ن".
هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی، ئه‌و په‌لاماره‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئامانج لێی زیانگه‌یاندنه به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌وڵدانه بۆ تێكه‌ڵ كردنی كارته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی.
هاوکات، مەسروور بارزانی، ئاماژەی بە بایه‌خ و گرنگی كاری هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا له پێناو سه‌قامگیری و پته‌وتر كردنی ئاسایشی هەردوولا کرد.
شەوی رابردو کاتژمێر 9:35 خولەکی شەوی رابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاوڵاتی بەسووکی بریندار بوون و زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوت.
Your Comment