کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى هەرێم له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانى پێکهاته‌کان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌کانيان خسته ڕوو کە جه‌ختيان له گرنگيى ڕۆڵ و پشتگيری نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێم کرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌کانيان و ڕێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى که په‌يوه‌ندييان به مافه‌کانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
نچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهک بۆ مافه‌کانى پێکهاته‌کان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که پێکهاته‌کان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕيارهکانيان ڕێزلێگيراو بن.
هه‌روه‌ها سەرۆکى هەرێم دڵنيایکردنهوه که ڕێگه به هيچ هه‌وڵێک بۆ سنووردارکردنى مافه‌کانى پێکهاته‌کان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنهرايهتيکردنياندا له په‌رله‌مان و دامهرزاوهکانى ديکه‌ى هه‌رێمى کوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادايه ده‌بێ گرنگيى زياتر به مافه‌کانيان بدرێت.
Your Comment