حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە بەغدا بەردەوام بێ لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند پێویستە حکوومەتی ناوەندیی عێراق بەردەوام بێ لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ئەوە خرایەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، تەرازووی پێداچوونەوەی لەسەر ئاستی سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی خەرجیی بۆ تەواوی ساڵی 2021 بەشێوەیەکی شەفافانە پێشکەش بە لیژنە هاوبەشی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان وعێراقی فیدراڵ کردووه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، مانگانە حکوومەتی فیدڕاڵی، بە پێی یاسای بودجەی فیدڕاڵ، پابەندییە داراییەکانی هەرێمی داشکاندووە لە شایستەکەی و لە بەرامبەردا، پێویستە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوام بێ لەسەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

News Code 6140

Your Comment

You are replying to: .
captcha