بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا حەشدی شەعبی بڵاویکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی بەهاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان سەرکردەیەکی دیاری داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردوە، پرۆسەکە لەسەر فەرمانی دادوەر ئەنجام دراوە.
راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە لێپرسراوی پشتیوانیەکانی چەکدارانی داعش بووە لە ویلایەتی ئەوکاتەی نەینەوا لە کەرتی شنگال، چەندین تاوانیشی ئەنجام اوە لەوانە دەستدرێژکردنە سەر 5 ژنی ئێزیدی دوای ئەوەی وەکوو دیاری پێشکەشی کراوە کە یەکێکیان تەمەنی 16 ساڵی تەواو نەکردووە، دواتر هاوسەری ئەو ژنانە و منداڵەکانیانی بە دڕاندانە کوشتووە.
حەشدی شەعبی لە راگەیەنرواکەشیدا ئاماژەی کردووە، ئەو تۆمەتبارە بەشداریی کردوە لە چەندین داگیرکاریدا لەوانە هێرشکردن و داگیرکردنی شنگال.
Your Comment