بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا هیمداد شاهین، وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "سەبارەت بەو هەواڵەی کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە گوایە پارتیی و یەکێتیی و لایەنە ئیسلامییەکان هەموویان کۆکن و بۆچوونیان لەوەدایە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لایەنەکان کۆ بکاتەوە، ئێمە وەک جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە هەموو لایەکی ڕادەگەیهنین کە ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەک نابین لە سەرۆکایەتیی هەرێم".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەرۆکی هەرێم خۆی جێگری سەرۆکی پارتییە و بەشێکە لە قەیرانەکانی هەرێم و تەرەفێکە لە کێشەکانی هەرێم".
وتەبێژی جووڵانەوەی نوێ دەشڵێت: "جگە لە جێگا و شوێنێکی بێلایەن وهكوو بارهگای نەتەوەیەکگرتووەکان یاخود هەر شوينێکی تری بێلایەن و بۆ رێکەوتنی کۆتایی نەبێت، ئەوا ئێمە بەشدار نابین.
Your Comment