بەشی ئێران- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژی شەمەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران بگرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، ئەمرۆ هەینی بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.
![شەپۆلێکى دیکەی خۆڵبارین روو لە ئێران دەکات شەپۆلێکى دیکەی خۆڵبارین روو لە ئێران دەکات](https://media.kurdpress.com/d/old/files/imgs/news/16542518712939.jpg)
پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە شەپۆلێكی خۆڵبارینی ڕۆژاوای ئێران بگرێتەوە.
News Code 6116
Your Comment