بۆ رێگری کردن لە بیابانبوون هەرێمی کوردستان کەڵک لە ئەزموونی چین وەردەگرێت

بەشی جیهان- هەرێمی کوردستان ئەزموونی وڵاتی چین بەکار دێنێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بیابانبوونی ئەو ناوچانەی تووشی وشکەساڵی

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری چینی کرد و لەلایەن نی رۆچی کونسوڵی گشتیی وڵاتی چین لەهەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکراوە.

راشیگەیەنراوە کە سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم باسی لەچۆنێتی کۆنتڕۆڵ کردن و رێگەگرتن لەدیاردەی بەبیابانبون لەڕوانگەی ئەزموونی چینەوە کردوە و لای خۆیەوە کونسوڵی چین ئاماژەی بەو زانیاریانە داوە کە زیاتر لە 9 ملیۆن کیلۆمەتر دووجای رووبەری وڵاتی چین نزیکەی لە 13% ی بریتیە لە بیابان و ساڵانە رووبەری بیابان کەم دەکەنەوە لەڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێوە کە هەمان ئەو ئەزموونەش ئێستا لەوڵاتی سعوودیە و زۆر وڵاتی دیکە جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئامادەییان هەیە توانای فەرمانبەرانی پەیوەندیدار بە دیاردەی بەبیابانبوون بەهێز بکەن لەڕێگەی خولی بەهێزکردن و لەڕێگەی پەیمانگای تایبەتی ئەوان لەبارەی بەبیابانبوونەوە، پێشنیازیش کراوە هەرچی زوترە لە کۆبوونەوەیەکدا نوێنەری وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان ئاشنا بکرێن بەتوانا نوێیەکانی سەردەم لەنێویشیاندا ئەزموونی چین لەم بوارەدا، چوونکە رێگەچارەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون کاتی درێژخایەنی دەوێت بۆ سەرکەوتن، بۆیە رەچاوکردنی کات بەگرنگ زانراوە.

News Code 6108

Your Comment

You are replying to: .
captcha