بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک باسی لەوەكردوە، ئەمرۆ لە ئۆفیسی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا پێشوازیم لە جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کردوە.
ناوبرو وتیشی: لەکۆبونەوەکەدا "گفتوگۆیەکی باشمان کرد لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم و زەرورەتی نزیکیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم. تاوەکوو هاوڵاتییان و هەموو لایەک دەرباز بن لەم دۆخە خراپەی بەسەر هەرێمدا هاتووە".
سەرۆکی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کرد، جووڵانەوەکەیان باوەڕی وایە "تاکە چارەسەر بۆ دۆخی هەرێم بریتییە لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی هەرێم، ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە لە هەرێم، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و بنەبرکردنی گەندەڵی".
Your Comment