بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و پەرلەمانی عێراق.
جەختی لەوەش کردەوە، ڕایدەگەیەنین کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.
پێشتر بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو، مەسعوود بارزانی وتوویەتی، هەرێمی کوردستان پەیوەندیدار نییە بەو یاسا و بڕیارانەی لە پەرلەمان و حکوومەتی فیدڕاڵی و دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە دەردەچن.
Your Comment