پلاسخارت هوشداری داوە کە قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر مه‌ترسیی جیدیدایه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ رایگەیاند، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێڕاق هۆشداری داوە کە ئه‌گه‌ر لایه‌نەکانی ده‌سته‌ڵات خۆیان چاک نه‌کەن، ئه‌وه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر "مه‌ترسیی جیددیی دایه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی حزبەکەی لە مه‌ڵبه‌ندی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ به‌شێک له‌ نێوه‌ڕۆکی ‌کۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم کردوە له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێڕاق، که‌ ناوبراو له‌ کۆبونه‌که‌دا دوپاتی کردوەتەوە کە "ئه‌گه‌ر لایه‌نەکانی ده‌سته‌ڵات خۆیان چاک نه‌کەنه‌وه‌، ئه‌وه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر مه‌ترسیی جیددیی دایه ‌و به‌رده‌وام نابێت."

عەلی باپیر باسی لەوە کردوە، "هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتداری هه‌رێم له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا نمونه‌ی خراپی حکوومه‌تدارییان پێشکه‌ش کردووه‌ و شکۆی دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌تیان شکاندووه‌".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پێویسته‌ هه‌ردوو حیزب دان به‌ هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بنێن‌ پێش ئه‌وه‌ی کار له‌ کار بترازێت‌ و به‌ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و سه‌رڕاستانه‌ ده‌ست به‌چاکسازیی جیددیی بکه‌ن‌، گوێ له‌ ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان بگرن ‌و پێی قه‌ڵس نه‌بن".

News Code 6079

Your Comment

You are replying to: .
captcha