بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکیدا رایگەیاند: "هەرچەندە ئێمە دەنگدانمان دژی یاسای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل داوە، بەڵام ئەوە مانای وا نییە کە ئێمە لە بەرەی بەرخۆدانین (موقاوەمە)ین".
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەشڵێت: "پڕۆژەى بەرەی موقاوەمە پڕۆژەیەکی ئاینی ئایدیۆلۆجییە و دژیەکە لەگەڵ فەلسەفەی دەوڵەتی نیشتمانیی مەدەنی دیموکراتی".
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگی ئەندامەکانى پرۆژە یاسای قەدەغەکردنی دروستکردنى پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد.
بەپێی یاساکە، سەرجەم شێوازەکانی ئاساییکردنەوە و دروست کردنى پەیوەندیی و بانگەشە بۆکردن و هەواڵ بڵاوکردنەوە و دروست کردنی هەرجۆرە پەیوەندییەک قەدەغە دەکات لەبەردەم هەموو ئەوانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
Your Comment