بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانى که‌سایه‌تى سیاسى کوردستان و ئه‌ندامى پێشووى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى نێرده‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، کۆبوونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى هیچ سوودێکى نابێت.
بارزانى له نامه‌که‌یدا نووسیویه‌تى: "وەک ئاگادارن عێراق و هەرێم بە دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەکان بەجۆرێکن، تەنانەت هەڵبژاردنەکانیش ناتوانن دۆخەکە ئارام بکەنەوە، دیارە ئەرکی ئێوەش قورسە و پێویستە لە هۆکاری نا‌ئومێد بوونی خەڵک بەرامبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بکۆڵنەوە، ئێوە داواتانکردووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دانیشتن بکەن، بەڵام ئەوان بەهەموویانەوە لە هەڵبژاردنی پێشوو، نزیکەی لەسەدا 30 جەماوەر دەنگی پێدان و بەشداریی هەڵبژادنیان کرد".
بۆ ئه‌وه‌ش به پلاسخارتى وتووه: "گرنگە ئێستا ڕووت لەو خەڵک و جەماوەرە فراوانە بێت کە نزیکەی 70 لەسەد بەشدارنەبوونە لە ھەڵبژاردن، تا لە هۆکاری ئەم نائومێدیە بە پرۆسەی هەڵبژاردن ئاشناتان بکەن".
بارزانی له کۆتاییشدا ده‌ڵێت: "ئاشکرایە ئەو لایەنانەی ئێوە بڕیارە لەگەڵیان دانیشن، لەوانەیە ھه‌ندێک لەوانە هۆکاری نائومێدیەکەبن، بۆیە دانیشتنەکەتان بەمشێوەیە خزمەت بە پرۆسەکە و دیموکراتیزە کردنی کۆمەڵگا ناکات".
نامه‌که‌ى ئه‌دهه‌م بارزانى له کاتێکدایه، بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه پلاسخات له شارى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆ ببێته‌وه و تاوتوێى کێشه و گرفته‌کانى ئێستا بکرێت.
Your Comment