بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی KCK نووسراوێکی لەسەر كوژرانی محەمەد زەکی چەلەبی لە سلێمانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بکوژانی زەکی چەلەبی باجی تاوانەکەیان دەدەن، ئەگەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بێت بەرامبەر تیرۆری پەنابەرانی سیاسیی، ئەوا رەنگە مافی وەڵامدانەوە جێبەجێ بکەین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەولێر بووەتە شوێنی ئامادەکردنی قاتڵ و بکوژ بۆ کورد، هەر تاوانێکی سیاسیی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بکوژان هەڵدێن بۆ هەولێر.
Your Comment