کاردانەوەی KCK بۆ تیرۆرەکەی سلێمانی: مافی وەڵامدانەوە جێبەجێ دەکەین

بەشی تورکیا- KCK ڕایگەیاند، کە ئەگەر هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دژی ئەو تیرۆرە لە سلێمانی ڕوویدا هەڵوێستیان نەبێت، ئەوا رەنگە مافی وەڵامدانەوە جێبەجێ بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی KCK نووسراوێکی لەسەر كوژرانی محەمەد زەکی چەلەبی لە سلێمانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بکوژانی زەکی چەلەبی باجی تاوانەکەیان دەدەن، ئەگەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بێت بەرامبەر تیرۆری پەنابەرانی سیاسیی، ئەوا رەنگە مافی وەڵامدانەوە جێبەجێ بکەین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەولێر بووەتە شوێنی ئامادەکردنی قاتڵ و بکوژ بۆ کورد، هەر تاوانێکی سیاسیی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بکوژان هەڵدێن بۆ هەولێر.

News Code 6025

Your Comment

You are replying to: .
captcha