بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێی نەوت لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵی بەنیازە کۆمپانیایەکی نوێی نەوت لە هەرێم دابەزرێنێت بەمەبەستی کارکردن لەگەڵ ئەوکۆمپانیایانەی لەهەرێم کاردەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو کۆمپانیا نوێیەی وەزارەت بەنیازە لە هەرێم دایبمەزرێنێت، لەگەڵ ئە کۆمپانیایانەی لە ئێستادا لە هەرێمدا کاردەکەن، دەکەوێتە کار و تایبەتدەبێت بە فرۆشتنی نەوت.

پێستریش، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا دەریکرد و بە بنەمایەکی یاسایی و دەستوری دادەنرێت بۆ فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم و بڕیارکەی دادگاش فرۆشتنی نەوت و غازی لەلایەن هەڕیمەوە بە پێچەوانەی دەستوری دانا.

News Code 6024

Your Comment

You are replying to: .
captcha