نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان ئاماده‌ ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان لارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.

ناوبراو گوتیشی له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت.

News Code 6018

Your Comment

You are replying to: .
captcha