داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی سنووری گەرمیان لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داهاتی حکوومەتی هەرێم لە ساڵی 2021دا لە کێڵگەی نەوتییەکانی گەرمیان بە بەهای زیاتر لە 651 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا بڵاوی کردەوە لەکۆی 57 بلۆکی کانزایی نەوت و غاز، 10 بلۆکی نەوتی و 2 بلۆکی غازی، دەکەونە سنووری ناوچەی گەرمیانەوە، کە 10 کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت و غاز دەکەن، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ 6 دەوڵەتی جیاوازی بیانی.

بە گوێرەی راپۆتی دیلۆیت لە ساڵی 2021دا، حکوومەتی هەرێم لە ساڵی 2021دا بە بەهای زیاتر لە 651 ملیۆن دۆلار نەوتی تەنها لە کێڵگەی گەرمیان فرۆشتووە، جگە لە بەرهەم و داهاتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمی کێڵگەکانی تر.

لەکۆی 57 بلۆکی کانزایی نەوت و غاز، 10 بلۆکی نەوتی و 2 بلۆکی غازی، دەکەونە سنوری ناوچەی گەرمیانەوە، کە 10 کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت و غاز، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ 6 جیاوازی هەریەک لە رووسیا، کەنەدا، تورکیا، ئیمارات، کۆریا و ئوسترالیا.

News Code 6013

Your Comment

You are replying to: .
captcha