بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی لە سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند: من خۆشحاڵ بووم کە وتیان لە دوای منەوە گەندەڵی نامێنێت و قاچاخچییەتى و شت نامێنێت و پارتی و یەکێتى رێکدەکەون کێشەى خەڵک چارەسەر دەکەن، خۆزگە یەکێک لەوانەیان چارەسەر بکردایە، من پۆستم ناوێت ئەگەر ئەوان ژیانی خەڵكیان بكردایە؟؟
سەبارەت بە دروستکردنى لیست بۆ هەڵبژاردن، لاهور شێخ جەنگى باسى لەوە کرد، ئەوەندە حزب و لیست دروستكراو چوونە هەولێر ماڵی ئەو خەڵكە وێران بووە، بۆیە دەڵێت: "باوەڕم بە لیست نییەو باوەڕم بەو جۆرە حزبایەتییە نەماوە، بۆیە تا ئەو پەرلەمانە لە هەولێر بێت بڕوام بە خەباتى پەرلەمانى نەماوە، من ناچم لیست دروست بکەم و پەرلەمانتار بنێرم لە هەولێریش بیکڕن یان دەرگای پەرلەمانى لەسەر دابخەن".
هەروەها دەشڵێت: "پەرلەمانی كوردستان بووەتە شوێنی گاڵتە پێكردنی خەڵكی، من خەمى ئەم شارەمە چی گوناحێکیان کردووە ئاوایان لێدەکرێت، من رووی گلەییم لە گۆڕان و یەکێتیشە ئەوان لە حکوومەتدان بۆچی وا لەم شارە دەکرێت".
لاهور شێخ جەنگی ئەوەشى خستەڕوو، "دوای کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبەجە و ئەنفال و بیست هەزار شەهید و سی ساڵ کە خەڵک متمانەى بەم دەسەڵاتە کردوە کە ئێستا ئەم حکومڕانییە دێت کەرامەتى ئەم میلەتە دەشکێنێت".
Your Comment