مەسەلەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان پرسێکی نێودەوڵەتییە و حزبێک ناتوانێت ڕێگریی لێبکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی ڕایدەگەیەنێت، مەسەلەی غاز لەوە گەورەترە حزبێک بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شارپرێس، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتی: نازانم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت یان نا، بەڵام پارتی سەدا سەد لە هەموو ئەگەرێکدا ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بۆئەوەی پرۆسەی دیموکراسی کێشەی بۆ دروست نەبێت، دەبێت هەڵبژاردن بکرێت، بەشێک لایەن لە کەمبونەوەی دەنگەکانی دەترسێت، بۆیە لەگەڵیدا نییە.

ناوبراو لەبارەی ئەو کێشانەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەسەر پرسی هەناردە کرنی غازی هەرێمی کوردستان دروست بووە وتی مەسەلەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان پرسێکی نێودەوڵەتییە و حزبێک ناتوانێت ڕێگریی لێبکات.

News Code 5960

Your Comment

You are replying to: .
captcha