بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شارپرێس، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتی: نازانم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت یان نا، بەڵام پارتی سەدا سەد لە هەموو ئەگەرێکدا ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بۆئەوەی پرۆسەی دیموکراسی کێشەی بۆ دروست نەبێت، دەبێت هەڵبژاردن بکرێت، بەشێک لایەن لە کەمبونەوەی دەنگەکانی دەترسێت، بۆیە لەگەڵیدا نییە.
ناوبراو لەبارەی ئەو کێشانەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەسەر پرسی هەناردە کرنی غازی هەرێمی کوردستان دروست بووە وتی مەسەلەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان پرسێکی نێودەوڵەتییە و حزبێک ناتوانێت ڕێگریی لێبکات.
Your Comment