تورکیا ژمارەی خەسار و کوژراوانی شەڕ دەشارێتەوە

بەشی تورکیا- ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دواين زانیارییەكانی شەڕی سوپای توركیا و چەکدارانی گرووپەکەی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەبارەی ئەنجامی شەڕی چەند ڕۆژەی سوپای توركیا و چەکدارانی گرووپەکەی دەڵێت: ئێستاش هەفتەی سێیەم لە شەڕەكە تێپەڕدەبێت، ژمارەی كوژراوەكانی سوپای توركیا زیاترە لە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ سەرباز، بەڵام توركیا نایەوێت ئەمە ببینێ و دەیشارێتەوە.

كاڵكان دەشڵێت سوپای توركیا لە هێرشەكانی سەر زاپ و ئاڤاشین شکستی هێناوە و جەخت دەکاتەوە: ئاكەپە و مەهەپە لەڕاستیدا تێكەوتوون، پیلانەكەیان لەزاپ و ئاڤاشین بەبەرخۆدانی گەریلا پووچەڵ بوویەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شكستیان هێناوە.

News Code 5942

Your Comment

You are replying to: .
captcha