بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.
ئاماژە بەوە کراوە، پێشتر تیرۆریستانی داعش چەند جارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندنشینانی ناوچەکە و هێزەکانی دژە تیرۆر ئامانجیان بنبڕکردنی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشە لەو سنوورانە.
Your Comment