سێ چەکداری داعش لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیماناندا کوژارن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور رایدەگەیەنێت، سێ چەکداری داعش لەلایەن هێزەلانی هاوپەیمانانەوە بۆردوومان کراون و کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور بە خەندانی راگەیاندووە: هێلیکۆبتەرێکی جەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک گوندی هەمزاغە لە بۆردوومانێکدا سێ چەکداری داعشیان کوشت.

ناوبراو وتیشی: سەرەڕای چەندین ئۆپەراسیۆن کە لە ناوچەکەدا بەڕێوەچووە بۆ پاکسازی کردنی داعش، بەڵام هێشتا جووڵەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

News Code 5928

Your Comment

You are replying to: .
captcha