بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور بە خەندانی راگەیاندووە: هێلیکۆبتەرێکی جەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک گوندی هەمزاغە لە بۆردوومانێکدا سێ چەکداری داعشیان کوشت.
ناوبراو وتیشی: سەرەڕای چەندین ئۆپەراسیۆن کە لە ناوچەکەدا بەڕێوەچووە بۆ پاکسازی کردنی داعش، بەڵام هێشتا جووڵەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
Your Comment