جووتیار عادل: هیچ بیانویێکمان بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم نەهێشتووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو توانایەکیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان خستووەتە گەڕ و هیچ بیانوویێکیان بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 1ی کانوونی دووهەمی 2021 جووتیار عادل لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵەوە ئاماژەی بەوەكردووە ، "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین".

باسی لەوەش كردووە، "هیوادارین لە ساڵی نوێدا، ئاشتی و ئارامییەکی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان بەدی بێت و کۆتایی بە قەیرانەکان بێت".

هەر لە پەیامەکەیدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "حکومەتی هەرێم هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە هەموو بوارێکی ژیان خستووەتەگەڕ و هیچ بیانوویەکیش بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە" .

News Code 592

Your Comment

You are replying to: .
captcha