بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا بابەکر فەقێ، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هۆشیارى نیشتمانیی وەزارەتى پێشمەرگە بە باسنیووزى راگەیاندووە: چهندان ساڵە هێزەکانى هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمەریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، هاوکاریى زۆریان پێشکەشى وەزارەتى پێشمەرگە کردووە، کە جگە لە مەشق و راهێنانى جەستەیی و پێدانى دوایین زانیاریى سەربازى و کردنەوەى چەندان خولى جۆراوجۆر لەسەر بەکارهێنانى چەک، هاوکاریى لۆجیستى و پێداویستی سەربازى و چەک و ئۆتۆمبێلى گولـلەنەبڕ و چەندان پێداویستى دیکەیان پێشکەشى هێزەکانى پێشمەرگە کردووە.
ناوبراو راشیگەیاند، بۆ ساڵى داهاتووش هێزەکانى هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لەسەر پێشکەش کردنى راوێژى سەربازى و کردنەوەى خولى جۆراوجۆرى شیاندن، کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن هاوپەیمانانهوه زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە مەشقیان پێدراوە، چوار لیواش بەتەواوى رێکخراون لە رووى راهێنان و چەک و پێداویستییە سەربازییەکانەوە.
بابەکر فەقێ ئاشكراشی كرد، لە درێژەى پێشکەش کردنى هاوکارییەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، بڕیارە بەم زوانە کاروانێکى دیکەى هاوکاریى سەربازى کە خۆى لە ئۆتۆمبێلى گولـلەبەند و چەک و تەقەمەنیدا دەبینێتەوە، بگاتە دەست وەزارەت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment