بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستار عه‌زیز، رێکخه‌رى ئێواره خوانه‌که، به رادیۆ ده‌نگ-ى وت: "ئه‌م ئێواره‌یه ده‌مانویست له گۆڕه‌پانى کاوه له‌که‌لار به‌ربانگێک رێکبخه‌ین بۆ ژماره‌یه‌کى زۆر له پیاوماقووڵان و که‌سایه‌تییه کورد و عه‌ره‌به‌کان و که‌سوکارى شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ک خوێندکارى زانکۆ و ژینگه‌پارێزان و وه‌رزشکاران و مناڵی هه‌تیو، به‌ڵام ئاسایش هات و وتیان قبووڵ ناکه‌ین به ئه‌نجامدانى و که‌ره‌سته‌کانیان هه‌ڵگرت."
ناوبراو وتیشی: "300 بۆ 400 کیلۆ گۆشت که بۆ داوه‌تیه‌که ئاماده‌مان کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى خراپ نه‌بێ، به‌سه‌ر که‌سانى هه‌ژاردا دابه‌شمان کرد، به‌شێکى تری خواردنه‌کانیش خراپ بوون."
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که رێگهنهدانهکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه که به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه کراوه و باس له‌وه‌ش کراوه خودی لاهور شێخ جه‌نگى به‌شداریی له ئێواره خوانه‌که‌دا ده‌کات، ستار عه‌زیز وتى: "ئێواره خوانه‌که له‌ژێر ناوى لاهور شێخ جه‌نگى دا بووه، ئه‌وان واتێگهیشتبون لاهور شێخ جه‌نگى دێت، به‌ڵام نه‌هاتبوو، هیچ پێویستی به‌وه نه‌دەکرد که کردیان".
Your Comment