له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت.

کوردپرێس: مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی بڵاو كردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە ھاونیشتمانیان و چین و توێژەكانی كوردستان، ڕایگەیاند: "لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه‌، هەرێمی کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێكی زۆر سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کە لە ئەنجامدا قەیران ودۆخێکی دارایی سەخت و بارگرانییەکی زۆر لە سەر هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دروستبوو ،‌ ئێستا کە له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن. هیوادارم ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چیتر ڕێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان . دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی 2021

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2021 ، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەکەم . هیوادارم ساڵێکی پڕ لە کامەرانیی و ئاشتی و ئارامیی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان بێت لە کوردستان و عێراق و جیهاندا.

کوردستانییانی خۆشەویست:

لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه‌، هەرێمی کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێكی زۆر سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کە لە ئەنجامدا قەیران ودۆخێکی دارایی سەخت و بارگرانییەکی زۆر لە سەر هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دروستبوو ،‌ ئێستا کە له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن. هیوادارم ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چیتر ڕێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان . دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین.

گەلی کوردستان خاوەن پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و قوربانییەکی زۆری لەم پێناوە داوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی سەدان هەزار شەهیدە و پێویستە بە هەموومان داکۆکی لێ بکەین و بیپارێزین، چونکە کەرامەت و سەربەرزی خەڵکی کوردستان، بەندە بە هەبوون و بەهێزبوونی ناسنامەی نیشتمانیی و نەتەوەییمان و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم، هەموو جیاوازیی و ناکۆکییەک بەلاوەبنێن و بەرگری لە خاک و قەوارەی فيدراڵی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان بکەن و یەکگرتووانە، ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکان ببنەوە و داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانیان بکەن . دڵنیام بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، دەتوانین هەموو قەیران و ئاستەنگەکان تێپەڕینین.

لێرەدا جەخت لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ درێژەدان بە چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەروەری یاسا و دادپەروەریی و سەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی دەکەینەوە.

ئێمە بە گەشبینی و ئومێدەوە، دەڕوانینە داهاتوو، بەو هیوایەی هەرێمی کوردستان پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و پڕ دەستکەوت و ئاوەدانی و دووربێت لە هەموو ناخۆشی و دۆخێکی نەخوازراو.

ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە، بەهێزتر و سەرفرازتر و ئاوەدانتر بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha