بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەچوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنەی لە 17ی نیسانەوە بۆسەر چەکدارانی پەکەکە دەستیانپێکردوە، بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ماوەی شەش کاتژمێر بۆردوومانی گوندی سگێرێ لە چیای مەتینا، ناوچەکانی نێروە، رێکان، نهێل، چیای نهێل، گوندی هێتوت و هێتوتای کۆنیان لەسنووری قەزای ئامێدی کردوە.
لەدەستپێکی ئەو ئۆپراسیۆنەی تورکیا کە لە 17ی نیسانەوە بۆسەر پەکەکە دەستیانپێکردوە، بۆردوومانەکەی شەوی رابردوو درێژترین بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بووە کە ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوامی هەبووە.
شایانی باسە 17ی نیسان سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
Your Comment