وەزارەتی دەروەی عێراق هێرشەکانی تورکیا شکاندنی یاسان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکان لەگەڵ تورکیا نییە؛ کە رێگە بەو وڵاتە بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ پەرلەمان کۆبوونەوە لەبارەی هەڵسەنگاندنی وەڵامە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق بۆ بۆردوومانەکان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا وەزیری دەرەوەی عێراق دۆسیەی هەبوونی حیزبی کرێکارانی کوردستانی لە عێراق خستووەتە بەردەم پەرلەمان و رەتیکردووەتەوە هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت کە رێگە بە تورکیا بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئەحمەد ئەلسەحاف ئەوەشی خستەڕوو، یەک رێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٣ی نێوان عێراق و تورکیا هەیە کە رێگە بە تورکیا دەدات بە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر و بۆ چەند رۆژێکی دیاریکراو بە ئاگاداری پێشوەختەی حکوومەتی عێراق لە ناو خاکی عێراق بەرگری لە خۆی بکات.

News Code 5816

Your Comment

You are replying to: .
captcha