بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، باسی له بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند: "جێی داخه كه به‌رپرسان به‌رده‌وامن له‌به‌هه‌ده‌ردان و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی و ناسروشتیی ئه‌م میلله‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌شی كه به‌رده‌وام ڕووده‌ده‌ن به‌رپرسان په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌ر ناگرن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته‌سه‌ر چالاكیه‌كانی یه‌كگرتوو و باسی له‌وه‌كرد: "جێی شانازییه كه ڕێكخستنه‌كانمان ڕۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ر ده‌بینن له بواری بانگخوازی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه جێده‌ستیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕوون و ئاشكرایه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پێویستمان به هه‌وڵی زیاتر و كاری زیاتره، چوونكه به به‌رنامه و پلان كار بۆ به‌لاڕێدا بردنی گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی ئیسلامه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان بسڕنه‌وه".
Your Comment