بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە: لەماوەی ساڵێکدا پەرلەمانی کوردستان تەنها خوێندنەوەی بۆ 9 پرۆژە یاسا کردووە سەرباری ئەو کێشە و گرفتانەی هەن و سەرباری بوونی کەلێنی یاسایی لە هەرێم.
لە ڕاپۆرتەکەدا روونیش کراوەتەوە: ژمارەیێکی کەم پرۆژە یاسا و بڕیار خوێندنەوەیان بۆ کراوە، ژمارەیەک پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشکەشیان کردووە بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی کارەوە.
ئینستتیوتەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە: هەروەها پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ساڵێکدا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment