بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت: ماوەی چەند مانگێکە گازی سروشتی بوەتە بابەتی گەرمی ململانێکان و ناکۆکیی سەرتاسەری لەنێوان جەمسەرە سەرەکیەکانی ململانێ جیهانیەکان، لە هەرێم و عێراقیش بەهەمانشێوە گازی سروشتی بووەتە بابەتی گەرم و جێناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان و یهکێتى و پارتیش هێز لهدژى یهکتر کۆ دهکهنهوه و یهکێتیش پهیامێکى هۆشداریی بهپارتى دهدات و دهڵێت:"بهههر نرخێک بێت غاز هاوشێوهى نهوت ناخهینه ژێر دهستى پارتیهوه".
لهئێستا پرسى غازى ههرێم تەنها لەچوارچێوەی عێراقدا نەماوەوتەوە و هەردوو جەمسەرە هەرێمییە خاوەن بەرژەوەندیەکانی هێناوەتە قسە و جووڵەی کردەیی کە کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیای دراوسێی عێراقن.
تورکیا هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی گازی سروشتیی هەرێم وەک نەوتەکەی و لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی درێژخایەنەوە کۆنترۆڵ بکات و بیکاتە ماڵی خۆی و لەبەرژەوەندی یەکێتی ئەورووپا و بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ئەورووپا بەکاری بهێنێت و بیکاتە کارتێکی فشار بۆ جیبەجێ کردنی داواکاریەکانی.
ئێرانیش بەهەموو هێزی سیاسیی و سەربازیی خۆیەوە دژی ئەو خواستەی تورکیا و هەنگاوەکانی ڕادەستکردنی گازەکە بە تورکیا دەوەستێتەوە بەجۆرێک کە سڵ لە مووشەکباران و هێرشی ڕاستەوخۆ ناکاتەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان.
لهناوخۆى ههرێمیش، یەکێتی و پارتی تاسەر ئێسقان دژی یەکترن لهسهر ئهو پرسه، و لەدوو هەفتەی ڕابردوودا یەکێتی پەیامێکى توندیداوەتە پارتی و ئاگاداری کردۆتهوه و وتوویهتى: "بەهیچ جۆرێک و بهههر نرخێک بێت، ڕازیی نابین پارتى ئهوکاره بکات".
لهو پهیامهیدا یهکێتى جهختی لەوە کردۆتهوه: "وەک هاوبەشێکی حکوومەتی هەرێم و فەرمانڕەوای زۆنی سەوز، ئامادە نیین لەگەڵ پارتی بچینه مامەڵەیەکەوە کە گازی سروشتی هەرێم ڕادەستی تورکیا بکرێت و گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆ بکرێت".
یەکێتی و پارتی هێندە ناکۆکن لەدۆسیەی گازدا کە هەریەکەیان لەنزیک ناوچەکانی دەوڵەمەند بەگازی سروشتی هێزێکی سەربازی و ئەمنی زۆریان کۆ کردۆتەوە و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکەن لەیەکتر لەئەگەری هەر جووڵەیەکی نوێدا لەکەرتی گازدا.
لەڕۆژانی ڕابردوودا بەشێک لەبەرپرسانی باڵای یەکێتی لەدیدار و کۆبوونەوەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەهیچ جۆرێک و بهههر نرخێک بێت، دۆسیەی گازی هەرێم نادەنە دەست پارتی و ئەویش بیداتە تورکیا هاوشێوەی نەوتەکە.
چاودێرانى سیاسیی پێیان وایه، لەم کاتەدا هەنگاو نان بەئاراستەی نزیک بوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا و بەڵێنی هەناردەی گازی هەرێمى کوردستان بۆ ئەورووپا، ڕەنگە ببێتە خاڵێکی مەترسیدار بۆ سەر هەرێم و لەهەرکاتێکدا بێت ئهگهرى ئهوه ههیه، ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی ببننە هەڕەشەى جدى و مهترسیدار بۆسەر هەرێمی کوردستان.
پێشیانوایه، ئەوکارهى ئێستاى ههرێم دەبێتە سەرکێشیەکی مەترسیدار و دیراسەنەکراو بۆ ئایندەی هەرێم و هەر هەنگاوێکی لەوجۆرەش بۆ ئێستا کارێکی ناپهسەند و هەڵەشەییە و پێویست بوو ههرێم خۆى بەدووربگرێت لەکێشە و ململانێکان، چوونکە ڕەنگە داهاتووی قەوارەی هەرێم و سەروەریی خاکەکەی بخەنە ژێر هەڕەشەی جدییەوە.
Your Comment