بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی میدیایی درەو بڵاوی کردەوە بەپێی راپۆرتێک کە لە کۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەکان خوێندرایەوە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازاری 2022 بەم شێوەیە بووە.
رۆژانە: 421 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
مانگی ئازار: 11 ملیۆن و 180 هەزار بەرمیلی فرۆشتووە
تێکڕای نرخی بەرمیلێک: 100 دۆلار و 88 سەنت بووە
کۆی گشتی داهات: ملیارێک و 128 ملیۆن دۆلار بووە
خەرجی کۆمپانیاکان: 472 ملیۆن دۆلار 42%
کرێی بۆری: 60 ملیۆن دۆلار 5%
قەرزی کۆمپانیاکان: 45 ملیۆن دۆلار 4%
کۆی خەرجی نەوت:577 ملیۆن دۆلار 51%
کۆی پارەی ماوە بۆ حکومەت: 551 ملیۆن دۆلار 49%
واتا کۆی داهاتی نەوت بۆ حکوومەت 810 ملیار دینار کە مووچە پێویستی بە 900 ملیار دینار هەیە، واتا تەنیا پارەی داهاتی نەوت نزیکە لە دابین کردنی مووچە جگە لە داهاتەکانی تر.
داهاتی ناوخۆ نزیکەی : 370 ملیار دینار
پارەی هاوپەیمانان: 31 ملیار دینار
پارەی بەغداد: 200 ملیار دینار.
واتا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی لەبەردەست بوو کە مووچەی مانگی ئازار دابەش بکات و پێش جەژنی رەمەزانیش دەستبەدابەش کردنی مووچەی مانگی نیسان بکات، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دابەش کردنی مووچەی دواخراوە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی نیسان دابەش نەکرێت و بکەوێتە دوای پشووەکانی جەژن کە نزیک دەبێتەوە لە 10ی ئایار.
Your Comment