کوردپرێس- تووڕە نەبن و لەسەرخۆ بن ئەمە تێگەیشتنێکی هزریە لە دۆخی کوردەکان لە باکووری عێراق وەکوو ناوەندی گۆڕانکاریی کوردیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵسوکەوتی ژمارەیێک لە سەرکردەی حزبە کوردییەکان کە پێوەندیی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە ئەم بیرۆکەیەی سەلماندووە. بەڵێ لە کاتێکدا کە زیاتر لە 30 لەسەدی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە و چەندین هێرشی بەرنامەداڕێژراوی نوێ بۆسەر ئەم ناوچە دەستی پێکردووە کە هیچ ناڕەزاییەکی فەرمی و نافەرمیی لەلایەن حزبە کوردستانییەکانەوە لێنەکەوتۆتەوە، بەڵکوو بۆ پەرەدان بەم دۆخە هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ هێزی سەربازیی تورکیا هەنگاوی گەورەی بۆ هەڵگیراوە.
هەرچەند کە تورکیا هیچ کاتێک دانی بە شۆناسی فەرهەنگیی کوردەکانی وڵاتەکەیدا نەناوە کە 30لەسەدی حەشیمەتەکەی پێکدێنن و لەلایەکی دیکەشەوە تا ئێستا ئامادە نەبووە ڕێکخراوەی فیدراڵیی کوردەکانی عێراق کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندایە و یاسای بنەڕەتیی عێراقیش قبووڵی کردووە؛ بە فەرمی بناسێنێت و ناوی ئیدارەی باکووری عێراق یان ئیدارەی کوردیی لەسەر داناوە، بەڵام بەبۆنەی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە ئامادەبووە بە مەبەستی گەیشتن بە سەرچاوە نەوتی و ئاوییەکان لەگەڵ بەشێک لە کوردەکان ڕێککەوێت کە وەکوو کوردی "باش" ناوی لێدەبات.
هیچ چاوەڕوانیەک لە حکوومەتی تورکیا نیە چوونکە هەر لەسەرەتاوە ستراتێژیی سیاسیی خۆی ڕوون کردۆتەوە و کورد بەبێ شۆناس دەزانێت بەڵام چاوەڕاونیی کۆمەڵگای کوردی لە حزبێک کە خۆی بە ئاڵاهەڵگری شۆناسخوازیی کوردی لە عێراق دەزانێت ئەمەیە کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی نەکاتە قوربانیی بەرژەوەندیی حزبی و لەبەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و یان هەر حزبێکی کوردیی دیکە بوەستێت و بە کوردی "خراپ"یان بزانێت.
بۆیە حزبی کوردیی باکووری عێراق لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بەرژەوەندیێکی هاوبەشی دارایی نەوت و غازیان هەیە و بە ڕواڵەتیش لێکتر جیاوازن. بەم مانایە کە تورکیایەک کە هیچ نزیکیی و دۆستایەتیەکی لەگەڵ کورد نییە لە ڕووداوێکی بەرژەوەندیی خوازانەدا لەگەڵ حزبێکی کوردیدا پێکهاتوون ئەم بابەتەی کە "تورکیا دژی کوردەکانە" و "هەرکەس کە لەگەڵ تورکیا ڕێککەوێت دژی کوردە" کەوابوو "پارتی دیموکرات دژی کوردە" سەلماندوو.
سەرەڕای بوونی باڵگەی پێویست کە دەیسەلمێنێت کورد لە ڕوانگەی حکوومەتی تورکیاوە (کە زیاترین حەشیمەتی کوردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە خۆگرتووە) خاوەنی هیچ مافێک نییە؛ دیار نییە کە بۆچی کۆنترین حزبی کوردی باکووری عێراق کە هەڵگری پێشینەی کۆنی نەتەوەپەرەستییە پاڵی داوەتە ئەو حکوومەتەوە؟
حزبێک کە توانیویەتی بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی دارایی و میدیایی هاوپەیمانە کوردەکانی خۆی لە پێکهاتەی سیاسیی عێراقدا بایکۆت بکات و ڕازی بە مانەوەی هیچیەکیان نییە و حزبێک کەبەپێی بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی ئامادەیە هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیدا بکات تەنانەت ئەگەر دژایەتیی کوردەکانی ناوچەکەی تێدا ببێت.
بەم پێیەش "کوردی باش" لە ڕوانگەی حکوومەتی تورکیاوە کوردێکە کە دانی بە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەدا نابێت و "کوردی خراپ" کوردێکە کە لە بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی تورکیادا بوەستێت. هەروەها لە ڕوانگەی پارتییەوە "کوردی باش" کوردێکە کە یارمەتیی بە مانەوەی سیاسیی ئەو حزبە بدات و بەرژەوەندیەکانی لەبەرچاو بگرێت و "کوردی خراپ"یش کوردێکە کە هەڕەشە لە دەسەڵاتدارێتیەکەی بکات.
ئەم پارتە نەتەوەیە لە ناسینی خاسە و خراپەی میللتەکەیدا بە هەڵەدا چووە و ڕەنگە خۆشی بزانێت بەڵام بەبۆنەی سەرچاوە گەورەکانی نەوت و غازەوە هاوکاری کرن لەگەڵ نەیارانی میللەتەکەیدا قبووڵ کردبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دەزانێت ڕای گشتی کورد و مێژووی بزووتنەوەی کوردیی ناوچەکە لە داهاتوودا بە چ شێوەیەک ئەم ڕێککەوتنە هەڵدەسنگێنێت، هەروەها دەبێت بزانرێت ئەگەر ئەم ڕواڵەتە درۆینە لە سەر ڕوومەتی تورکیا داکەوێت و ئامانجە داگیرکارییەکانی ئاشکرا ببێت، نە ئەم پارتە کوردییە دەمێنێتەوە و نە پێکهاتەی هەرێمی کوردستانی عێراق.
Your Comment