بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە: " مهسروور بارزانی له کۆبوونهوهکهیدا لهگهڵ بۆریس جۆنسن، باسی لە خ واستی خۆی کرد بۆ هەناردەکردنی وزە بۆ ئەورووپا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسنیش ستایشی ئەو هەوڵانەی کردووە.
بهپێی راگهیهنراوێکی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی و بۆریس جۆنسن دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کردووه و جۆنسن ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژویی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستاندا و باسی لە سەردانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری کردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی ههرێم ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان کرد و هیواشی خواست کە وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرە بسەنێت، لەم ڕوەشەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەر ئاسانکارییەکی پێویست، پێشکەشی وەبەرهێنەران بکات.
Your Comment