حه‌یده‌ر عه‌بادی: سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌ بێده‌نگی گوماناویی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هێرشی تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ، رایگه‌یاند سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌ بێده‌نگی گوماناوی زیاد له‌ پێویست له‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوتری عێراق له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نوسیویه‌تی، "به‌رده‌وام بوونی تورکیا له‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق مه‌ترسیداره‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ره‌و نادیار ده‌بات".

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، "ئێمه‌ سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌ بێده‌نگی گوماناوی زیاد له‌ پێویست له‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی تورکیا، له‌کاتێکدا ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ سیاسییه‌کان بۆ پاراستنی وڵات و سه‌روه‌رییه‌که‌ی".

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و په‌یامه‌یدا ده‌شڵێت: "ئێمه‌ ئامۆژگاریی تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ ده‌که‌ین پابه‌ندی مافی دراوسێیه‌تی بن و چاو به‌ سیاسه‌ته‌کانیان بخشێننه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عێراق".

News Code 5765

Your Comment

You are replying to: .
captcha