پێنج ئەندامی داعش لە کەرکووک و بەغدا دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای کەرکووک پێنج ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی داعش، لەناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە پێنج ئەندامی ئەو رێکخراوەیان دەستگیر کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەو کەسانەی لە هەڵمەتەکەی ئەمڕۆی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیدا دەستگیرکراون، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دادگای عێراق هەبووە و سەر بە کەرتی کەرکووکی گرووپی داعش بوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو پێنج کەسە لەڕووی لۆجستییەوە هاوکاری داعش بوون، بۆیە دوای تەواو کردنی رێکارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران و دادگا بڕیار لە چارەنوسیان دەدات.

News Code 5747

Your Comment

You are replying to: .
captcha