سەرۆکایەتیی هه‌رێمى کوردستانى جەخت دەکاتەوە کە کێشه‌کان ‏له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدرالى عێراق لەسەر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوەندی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى کوردستانى جەخت دەکاتەوە کە کێشه‌کانی هەولێر ‏له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدرالى عێراق لەسەر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆکى ديوانى سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان، سه‌فين دزه‌يى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌يه‌ک له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژکاران، به‌بۆنه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، ميوانداريى ديپلۆماتکاران له‌ کونسول و نوێنه‌رانى وڵاتان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد.

له‌ وته‌يه‌کدا فه‌لاح مسته‌فا ڕاوێژکارى باڵاى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌ناوى سه‌رۆکايه‌تييه‌وه‌ به‌خێرهاتنى ميوانانى کرد و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى کوردستانى بۆ پشتگيريى و يارمه‌تيدانى وڵاتانى دۆست و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و کاريگه‌ر‌يى نوێنه‌رايه‌تيى ديپلۆماسيى وڵاتان له‌ هه‌رێمى کوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کان و بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌ش کرد.

له‌ وته‌که‌دا هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدرالى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌ گفتوگۆ دووپات کرده‌وه‌ و هيواى خواست هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ببێته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌يشتنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌کان بۆ لێکگه‌يشتنێکى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.

News Code 5717

Your Comment

You are replying to: .
captcha