بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی بە میدیای فەرمی یەکێتی وتووە: پارتی له خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی شه‌ڕی دنیایی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی ده‌نگدان له عێراق بکرێت به‌فره بـازنه‌یی، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕ ده‌کات تا سیستمی یه‌ک بازنه‌یی له هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکرێت، که بێگومان ئه‌وه‌ش له‌پێناو درێژه‌دانه به ساخته‌کارییه‌کانی له هه‌ڵبژاردن.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ئێستای هه‌رێمی کوردستان فره بازنه‌یی باشتره و خه‌ڵک ده‌توانێت نوێنه‌ری خۆی له‌و بازنه‌یه هه‌ڵبژێرێت.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی: یه‌ک بازنه‌یی له هه‌ڵبژردنه‌کانی پێشووشدا ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی بووه و زیانی زۆری به حزب و لایه‌نه‌کانی دیکه گه‌یاندووه، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی بڕوای به‌خۆی هه‌یه و دڵنیایه که ده‌نگه‌کانی ده‌نگی راسته‌قینه‌ن و که‌سی مروودی تێدانیه، نابێت له‌فره بازنه‌یی بترسێت و ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ک لایه‌نه‌کانی دیکه قورسایی هێزه و سه‌نگی خۆی بزانێت.
Your Comment