هەڵمەتێکی تیرۆریستی لە که‌رکووک پووچەڵ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەڵمەتێکی تیرۆریستی لە که‌رکووک پووچەڵ کرایەوە و پێنج تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌ به‌یانامه‌یه‌کدا ڕ‌ایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ شاری که‌رکووک هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیان توانیویانه‌ پێنج تیرۆرستی داعش ده‌ستگیڕ‌ بکه‌ن که‌ سه‌رقاڵی دانانی بۆمبی چێنراو بوون.

ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئه‌وه‌شی ڕ‌اگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراویشدا گرتووه‌ که‌ تیرۆرستانی داعش به‌مه‌به‌ستی کاری تیرۆرستی به‌نیاز بوون به‌ کاری بهێنن وچه‌ند گوللە ‌هاوه‌نێکیش له‌نێو خاسه‌ی که‌رکووک ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ که‌ ئاماده‌کرابوو بۆ ته‌قاندن.

News Code 5649

Your Comment

You are replying to: .
captcha