بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاندووە ئەوان ئاگاداری ئەو پێشڕەوییەی سوپای تورکیا نین بۆ ناو خاکی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دەپارێزرێن، پاراستنی ئەو ناوچانە بە ئەرکی حکوومەتی عێراق دەزانن.
هاوکات میدیای نزیک لە پەكەكە باسی لە پێشڕەوییەكە كردوە و ئاماژەی بەوەکردوە، سوپای توركیا چونەتە ناو چوار گوندی برادۆست، "سەربازەکانیش ژمارەیان نزیکەی 100 سەرباز بووە و لە ئێستادا لەناو ئەو گوندانە دەسوڕێنەوە و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە قسەدەکەن".
میدیاکە ڕاشیگەیاندووە هێزی تورکیا چوونەتە ناو گوندەکانی "خەلیفان، لێلکان، هەڵکێڵا و کونەڵە" لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، ئەو پێشڕەوییەی سوپای توركیاش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی گوندەکان دروستکردوە.
Your Comment